Tafsiri Baran تەفسیری باران

تەفسیری باران نووسین: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی
EyeT Max
Baixar Tafsiri Baran تەفسیری باران APK
Avaliação 4
Categoria Livros E Referências
Nome do pacote com.eyetmax.tafsiribaran
Downloads 5+
Descrição do Tafsiri Baran تەفسیری باران
تەفسیری باران
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ باران:

١- دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری‌ باران ئه‌وه‌یه‌ ته‌فسیرێکی کورت نییە ، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان تێ ناگەی، نووسەر هەوڵ ی داوە خوێنەر تێ بگەیەنێت و هەوڵیشی داوە زۆر درێژ نەبێ خوێنەر بێزار بێت.

٢ـ سەرەتا باسی ناوی سورەتەکە و ڕوونکردنەوەی مەککی و مەدەنی و فەزل و گرینگترین مەبە ستەکان و بابەتەکانی سورەتەکە کراوە بە پوختی، دواتر تەفسیری ئایەتەکان کراوە بەم شێوە یە:

یەکەم: (مانای ئایەتەکە بە کوردی) ن) نەقلی کردووە، چونکە ئاسانترین و کورتترین و پوختترین تەفسیرە، بۆ ئەوەی سەرەتا خوێنەر بەکورتی مانای ئایەتەکە تێ بگات، ئینجا بچێتە ناو وردەکاری ئایەتەکان.

دووەم: (هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان)، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان پشتی ب ە فەرموودەی (صحیح) بەستووە، یان هۆکاری دابەزینێک کە بەناوبانگ بووبێت و لە زۆربەی کتێبەکانی تەفسیر باسکرابێت و زانایان بە پەسەندیان دانابێت، زۆر هۆکاری دابەزینی ئا یەت لە کتێبەکانی تەفسیر باسکراون، بەڵام لەبەر ئەوەی فەرموودەکان لاوازن باسی نەکردووە.

سێیەم: (ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان)، هەندێک ئایەت وشە هەن پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، بۆیە ئەوەی پێویست بووبێت ڕوونکردنەوەی بۆی کردووە.

چوارەم: (سوودەکانی ئایەتەکان) هەوڵ ی داوە سوودەکانیش لێک جیابکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر تەرکیزی لەسەر بێت و جوانتر لێی تێ بگات.

٣- لەڕووی زمانەوانییەوە هەوڵی داوە زمانێک بەکاربێنێ زمانی زۆربەی خەڵک بێت، بۆ ئ ەوەی زۆرترین خەڵک لێی تێ بگەن و سوودی لێ ببینن، نەک تەنها یەک چین لێی تێ بگات، هەر وەها هەندێک وشەی عەرەبی بەکارهێناوە، چونکە کتێبەکە کتێبێکی ئایینی یە و دەبێت زاراوەی عەرەبی شەرعی تێدابێت ، هەندێک وشە هەیە وا گونجاوە عەرەبی بێت یان بە عەرەبی جوانترە.

٤- ئەوەی لەم تەفسیرە کۆکراوەتەوە هەمووی نەقلە جگە لە چەند ئامۆژگارییەک نەبێت ئ ەویش کەمن، هەتا ئەو ڕیز بەندیەی باسیشی کرد لە کتێبی زانایانی نەقڵ کردووە، زۆربە ی زۆری ئەم تەفسیرەش لە تەفسیری زانای پایە بەرز (ابن عثیمین) ی نەقڵ کردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، یان ئەو تەفسیرانەی لە (ابن عثیمین) نەقڵیان کردووە و ڕێکیان خستووە، هەروەها زۆربەی لە (ا بن تیمیة) و (ابن قیم)ی نەقل کردووە ڕەحمەتی خوا لە هەموو زانایان بێت، کەواتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەم ئەتەفسیرە لە زانایان نەقڵی کردووە، بەڵام لە زۆر شوێن ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەمە هی فلانە زانایە، چونکە کتێبەکە زۆر درێژ دەب وو، بۆیە تەنها لە هەندێک شوێن کە شتێکی جوان بێت، یان سوودێکی ناوازە بێت، سەرچاوەک ەی باسکردووە و ناوی زاناکەی هێناوە.

٥- هەر سوودێک یان شتێکی جوان و ناوازە هەبێت بە پێی توانا لە هەموو زانایەک نەقلی کردوو ە، جا زاناکە بیروباوەڕی باش بێت یان نە، هەڵەی گەورەی هەبێت یان بچووک لە بیروباوەڕ دا، بۆیە نابێت خوێنەر هەڵخەڵەتێت بەو زانایە و کتێبەکانی و دەبێت ئاگادار بێت، چونک ە نووسەر تەنها چەند شتێکی ڕاستی لێ وەرگرتووە، بۆ نموونە یەکێک لەوانە (الرازي).

٦ـ وتەی زانایان وتەی ڕاستی باسکردووە لەسەر ئایەتەکان، لە هەندێ شوێن ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر لێی تێ بگات، هەروەها ئایەتێک ئەگەر ئەگەری چەن د مانایەکی هەبێت، لەسەر مانا فراوانەکەی لێکداوەتەوە ئەگەر ڕاست بێت و پێچەوانەی یەک تر نەبن، هەروەها لە زۆر شوێن وتەی شازی باس نەکردووە لەسەر ئایەتەکان کە هیچ بەڵگەیان نییە و ئەو مانایە ڕاست نییە، و ە لە هەندێک شوێن باسی کردووە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاگادار بێت.

لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپل یکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە ل ە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز).

Mostrar
Baixar Android APK
Atualmente, o download do Tafsiri Baran تەفسیری باران APK não está disponível. Por favor, prossiga para baixar da Google Play Store.
Google Play
Obter da Play Store
1. Clique em "Obter da Play Store"
2. Baixe o Tafsiri Baran تەفسیری باران da Play Store
3. Inicie e aproveite o Tafsiri Baran تەفسیری باران
FAQ do Tafsiri Baran تەفسیری باران APK

O Tafsiri Baran تەفسیری باران é seguro para o meu dispositivo?

Mostrar

O que é um arquivo XAPK e o que devo fazer se o Tafsiri Baran تەفسیری باران que baixei for um arquivo XAPK?

Mostrar

Posso jogar Tafsiri Baran تەفسیری باران no meu computador?

Mostrar

Recomendação